هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە

وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت، هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە.”

لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، 19_1_2022 رای گەیاند:” دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان.

ئەوەش خراوەتەڕوو:”بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەبا ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم وردتر لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە.

وەزارەتی سامانەسروشتیەکان راشیگەیاند:” ئەو تەقینەوەیە کاریگەریى لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردووەتەوە.

Back to top button