سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/01/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-سویسرا-لە-عێراق-و-ئوردن-دەکات.jpg)
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گاسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.
باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن، سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و ھاندانی ھاتنی کۆمپانیاکانی سویسرا بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی .
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتی سویسرا کرد بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.