هەولێر: سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن پشووى فەرمى دەبێت
لە ڕاگەیێندراوێکدا نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایدەگەینێت: سبەی پێنجشەممە، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن لە شاری هەولێر جگە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پشووى فەرمى دەبێت.
دەقی ڕاگەیندراوی نووسینگەى پارێزگارى هەولێر.
بەهۆى پێشبینیەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەش و هەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە:-
یەکەم/ بەیانى ڕۆژى یەکشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى دەبێت.
دووەم/ لهبهر ئهوهى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.
سێیەم/ ئهم بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
2022.1.19