هاتوچۆ بۆ شۆفێران: چەند رێگایەک مەترسیان لەسەرە بەکاریان نەهێنن
هاتوچۆی هه‌ولێر، لە ئاگادارییەکدا هۆشداریی به شۆفێران ده‌دا و رایدەگەینێت: چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك مه‌ترسییان له‌سه‌ره و سه‌لامه‌ت نین، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك و بۆ باری ناچارییش به‌كاریان نه‌هێنن.
لە ئاگادارییەکەدا کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/1/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، بڵاویکردۆتەوە و تێداهاتووە،سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی بەڕێزمان ئاگه‌دار دەکەینەوە،کە بەهۆی نالەباریی کەشوهەواو دابارینی بەفر، ئەم ڕێگایانە سەلامە نین بۆ بەکارهێنان، بە هیچ شێوەیەک بەکاریان نەهێنن، تەنانەت بۆ حالەتی تەنگاویش.
ڕێگاكانیش بریتین له:
1/ڕێگای هەولێر_ شەقڵاوە
2/ڕێگای هەولیر _کۆیە بەتایبەتی لەبەردەباز تاکو کۆیە
3/ڕێگای شەقڵاوە_ هیران
4/ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە
5/ڕێگای زینەتیر_ بالیسان_ ڕانیە
6/ڕێگای کۆیە_ هەیبەسولتان
7/ڕێگای کۆیە_ کلکە سماقە