ئەردۆگان : داوا لە كرملن دەكەین چالاكییەكانی پەیەدە لە مۆسكۆ كۆتایی پێ بێت
خواكوڕك
” ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ” سەرۆككۆماری توركیا لە میانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی نێوان ( توركیا و ڕوسیا ) لە گوتەیەكیدا هوشداری دایە كۆشگی (كرملن) وگوتی ” هەماهەنگیكردن لە نزیكەوە لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گرنگییەكی زۆری هەیە, هەروەك ئەو هەڵوێستە پێداگرییەی دژی داعش لە سوریا نیشانی دەدەین, پێویستە بەرامبەر بە ڕێكخراوی دیكەی تیرۆریستی نیشانی بدەین, بۆیە بە تایبەتی چاوەڕێ دەكەین, دەستبەجێ كۆتایی بە چالاكییەكانی پەیەدەی باڵی سەربازی پەكەكە لە مۆسكۆ بێت “.
سەرۆككۆماری توركیا “رەجەب تەیب ئەردۆگان ” لەگەڵ هاوتا ڕوسییەكەی ” ڤلادیمێر پۆتین ” لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی نێوان ( توركیا و ڕوسیا ) تاوتوێی پرسی سوریا و بەرەنگاربونەوەی تیرۆریان لە ناوچەكەدا كرد,سەرۆككۆماری توركیا گوتیشی ” لە پێناو وەستاندنی خوێنڕێژی و دابینكردنی سەقامگیری لە سوریا, هەموو لایەك بەرپرسیارەتی گرنگی لەسەر شانە,لایەنە پەیوەندیدارەكانمان لە ماوەیەكی كورتدا ڕاوێژ لەسەر ئەو پرسە دەكەن,پێویستە هەمان هەڵویست لە دژی داعش لە ناوچەكەدا نیشانمان دا لەبەرامبەر لایەنی دیكەی تیرۆرستیش نیشانی بدەین “.
لای خۆشیەوە “ڤلادیمێر پۆتین ” سەرۆككۆماری ڕوسیا ئاماژەی دا ” لە پێناو گەشەپێدانی پەیوەندی باشی داروسێیەتی لە نێوان (توركیا و ڕوسیا ) هەردوو وڵات خاوەنی توانایەكی زۆرن,تەنها بە قەرەبوكردنەوەی ئەو كارانەی لە دەستیان چووە نەوەستاون, بەڵكو لە هەمانكاتدا پەیوەندیان بۆ ئاستێكی نوێ بەرزكردەوە كە ئارەزوی مۆسكۆش لەو ئاراستەدایە “.