سامان به‌رزنجی: داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین زیاتر روو له‌ بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات زیاتر روو له‌ بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن.

سامان به‌رزنجی،وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20-1-2022 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه‌ ئێستاكه‌ به‌سه‌ردانێك له‌شاری هه‌ولێره‌ رایگه‌یاند: رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڕی 20 تۆن ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكردووه‌ كه‌ به‌هاكه‌ی ده‌گاته‌ پێنج ملیۆن دۆلار.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌ هاووڵاتیان كرد زیاتر سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین

هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته‌ دابینكردنی بوودجه‌ی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دابین بكرێت .

هاوكات سامان به‌رزنجی گوتی: داوا ده‌كه‌ین رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی زیاتر یارمه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بدات.

Back to top button