بەفەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراندنی نوێ‌ ڕاگەیەنرا

بەفەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دامەزراندن بۆ نزیكەی دوو هەزار دەرچووی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دەرچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی كانوونی دووەم، بە پێی بڕیاری ژمارە 123ی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بەشێوەی هەمیشەیی بۆ سێ یەكەمەكانی ساڵی خوێندنی 2016 بۆ 2017 لەسەر ئاستی كۆلێژ و پەیمانگەكانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەركرد.

بەپێی ئەو فەرمانە، دەرچووەكان كە ژمارەیان هەزار و 685 كەسە، لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتەكانی تر دابەش دەكرێن.

 

Back to top button