بە بڕیارێکی فەرمی بەرنامەی پێشبینی بورجەکان ڕاگیرا

کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر کۆمەڵگە

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، بە هۆی کاریگەری نەرێنی پێشبینی بورجەکان بۆ سەر کۆمەڵگە فەرمانی ڕاگرتنی بڵاو کردنەوەی ئەو بەرنامانەی داوە .

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاواندا هاتووە “بۆ گشت میدیا بینراو و بیستراوەکان، ئاماژە بە نووسراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ژمارە (11) لە 9/1/2022، ئاگادارتان دەکەینەوە بە ڕاگرتنی پڕۆگرامی تایبەت بە پێشبینی بورجەکان”.
لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە کردووە “لەبەر ئەوەی ئەو پڕۆگرامانە کاریگەری نەرێنی دروستکردووە لەسەر کۆمەڵگە و بۆتە دیاردەیەکی نامۆ”.

 

 

Back to top button