وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : دانووستانەکانی ئەتۆمیی ئێران گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە سەبارەت بە بەردەوامی دانووستانەکان بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی 5+1 هۆشداریدا .

“ئەنتۆنی بلیکن “لە سەردانێکدا بۆ بەرلین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتی : دانووستانەکان لە گەڵ ئێران گەیشتوونەتە قۆناغێکی هەستیار ، ئەگەر بەمجۆرە بەردەوام بێت پێویستە بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەتۆمیی ئێران بدرێت .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بلینکن ئاماژە بەوە دەکات ، بەڕاستی پێویستە هەڵوێستێکی توندترمان هەبێت ، چونکە تەنیا چەند هەفتەیەک ماوە بۆ کۆتایی دانووستانەکان ، پێویستە بڕیار بدەین دەگەڕێننەوە یان لە دژی ئێران دەوەستینەوە .
لە کۆتاییشدا گوتی پێویستە بزانن ، دانووستانەکان بۆ نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوە بۆیەش پێویستە ئێران سزا بدرێت .
سەرچاوە ، رادیۆ فەردا

Back to top button