پشتگیری کردن لە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ” ئەبوزەبی” سوپای پاسدارنی خستە دۆخێکی نالەبارەوە .
بەریتانیا کار بۆ ئەوە دەکات ، سوپای پاسدارنی ئێران بە فەرمی بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەنێودەوڵەتییەکانەوە .
نوێنەرانی پەرلەمانی گشتیی بەریتانیا گوشاریان خستۆتە سەر حکومەتی وڵاتەکەیان بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە .
ئەو داوایە لە دوای پشتگیری فەرمیی سوپای پاسدارانی ئێران هاتە ئاراوە لە سەر کردەوە تیرۆریستییەکەی ئیمارات لە لایەن حوسییەکانی سەر بە ئێران .
لە دوای ئەو داوایە بەریتانیا بە فەرمی دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ” ئەبوزەبی ”
وتەبێژێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا رۆژی چوارشەم لە پەرلەمانی بەریتانیا پشتڕاستی کردەوە ، بەرپرسانی بالای وڵاتەکەی خەریکی تاوتوێی یاسایین بۆ خستنە ناوەوەی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی گرووپەتیرۆریستییەکان .
” لورد ئاندرۆشارپ ” لەمبارەوە گورتی : هەموو ڕاپۆرتەکانی ئەو چەند رۆژەی لە سەر هێزەکانی سوپای پاسداران و درۆنەکان و گرووپەکانی تری حزبوڵلا و حوسییەکانی خستۆتە بەر لێکۆڵینەوە ، ئەوان بە بەڵگە دەیسەلمێنن سوپای پاسداران هۆکاری کردەوە تیرۆریستییەکەی ئیمارات بووە .
سەرچاوە : dw