بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر گرتووخانەیەکی رۆژئاوای کوردستان
ئەو گرتووخانەیەی کراوەتە ئامانج ، زۆرترین ڕێژەی زیندانیانی چەکدارانی تیرۆریستی داعشی تێدا بەند کراوە .
ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لە نزیک گرتووخانەی “سەناعە ” لە گەڕەکی گوێران لە شاری حەسەکە تەقیوەتەوە .
ئامانج لە تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە رووخانی دیواری گرتووخانەکە بووە ، بۆ ئەوەی چەکدارانی زیندانی کراوی داعش بتوانن لەو کاتەدا ڕاکەن .
هاوکات لە گەڵ تەقینەوەکە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش هیرشیان کردۆتە سەر پاسەوانانی زیندانەکە، بەو هۆیەوە چەندین پاسەوانی زیندانەکە بریندار بوون و ژمارەیەکیش لەو چەکدارانە هەڵهاتوون .
بە پێی دوایین هەواڵ لە ئیستادا فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە چڕی لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە بۆ دەستگیرکردنەوەی زیندانییەکان .