داعش هێرشی کردە سەر هێزە عێراقییەکان و 11 سەرباز کوژران

لە هێرشی داعشدا بۆ سەر هێزە عێراقییەکان لە پارێزگای دیالە، 11 کەس لە هێزەکان کوژران کە ئەفسەرێکیان تێدایە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش لە دەوروبەری شارەدێی عوزێمی سەر پارێزگای دیالە، هێرشیان کردوەتە سەر هێزە عێراقییەکان.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە، کاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21-1-2022، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای سریەی یەکەم لە فیرقەی یەکەمی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێم لە سنووری پارێزگای دیالە.

ناحییه‌ی عوزێم 60 كیلۆمه‌تر له‌ ناوەندی پارێزگای دیاله‌وه‌ دووره‌، لەماوەی رابردوشدا چەندجارێک گروپی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیەدا هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنییان بەئامانج گرتووە.

Back to top button