ئەمریكا هەڕەشە لە ڕوسیا دەكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/01/20220121_142202.jpg)
دەورەیەکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا ئەمەریکاییەکەی ئەنتۆنی بلینکن لە جنێف دەستی پێکرد لەسەر دەستپێشخەری و گرەنتییە ئەمنییەکانی مۆسکۆ.
لاڤرۆڤ ڕوی لە بلینکن كردو وتی: ئێمە چاوەڕێی ئەوە ناکەین کە ئەم کۆبوونەوەیە بپچڕێت، چاوەڕێی وەڵامدانەوەی پێشنیارە ئەمنییەکانمان دەکەین.
هاوكات بلینکن بە لافرۆڤی وت: واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی پابەندن بە دیالۆگ لەگەڵ ڕووسیا، بەڵام هەر داگیرکاریەکی ئۆکرانیا وەڵامێکی خێرا و یەکگرتوو و پتەو وەردەگرێت.
سەرچاوە : ئارتی