تاقیکردنەوەکانی رۆژانی شەممە و یەکشەممە له زانکۆی سلێمانی دوادەخرێن
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مرۆ هه‌ينى 21-1-2022، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڵاويكردۆته‌وه،” بەڕەچاوکردنی سەختی کەشوھەوای پارێزگای سلێمانی و دەوربەری، كه زۆربه‌ی رێگه‌وبانه‌كان بووه‌نه‌ته شه‌خته و به‌ستوویه‌تی، بۆیه تاقیكردنه‌وه‌كانیان دواخست.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى زانكۆى سلێمانى هه‌روه‌ها هاتووه، دواخستنی تاقیکردنەوەکانی رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە سەرجەم کۆلیژەکان بۆ رۆژی دووشەممە و رۆژانی دواتر بەپێی خشتەی دیاریكراو ده‌بێت، كه کۆلیژەکان خوێندکارانی خۆیانی لێئاگاداردەکەنەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، لە رۆژی شەممەوە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بە رووی خوێندکارانی دەرەوەی شار دەکرێنەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژی یەکشەممە دەوامی زانکۆی سلێمانی ئاسایی دەبێت.
زانكۆی سلێمانی روونیكرده‌وه، ئەو وانانەی کە بەھۆی سەختی کەشوھەواوە نەخوێندراون، بەشێوەی ئەلکترۆنی لەناو کلاسڕوومەکان بخوێنرێن.