د.ڤيان سه‌برى: پارتی دەستوەرناداتە نێوان لایەنە شیعەکان

سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايده‌گه‌ينێت: پارتی دەستوەرناداتە نێوان لایەنە شیعەکان.
د.ڤيان سه‌برى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند: پارتی دەستوەرناداتە نێوان لایەنە شیعەکان و،دەمانەوێت حکومەتێکی خزمەتگوزار لە بەغدا بێتە سەرکار.
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ بۆ k24 قسه‌ى كرد:” چوارچێوەی ھەماھەنگی پەیوەستە بە وڵاتێکی دیاریکراوەوە.
باسى له‌وه‌شكرد كه‌:” سەرۆك بارزانی دەیەوێت حکومەتی داھاتووی عێراق بە بریارێکی عێراقیانە پێکبێت.
 گوتيشى:” عێراقیەکان میلیشیاکانیان رەتکردەوە.
د.ڤيان سه‌برى زياتر گوتى:” دەمانەوێت خزمەتێکی نیشتیمانی بە عێراق و ھەرێمی کوردستان بکرێت و، گەشبینین بەوەی پۆستی سەرۆك کۆمار بۆ پارتی یەکلاببێتەوە.
Back to top button