كوژراوانی گرتوخانەكەی داعش بەرز بويەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی هەینی، ڕایگەیاند:” ڕێژەی کوژراوانی زیندانی حەسەکە بەرزبووەتەوە بۆ 41 کەسی کە 16 ئەندامی داعشیان تێدایە، هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکرات راپۆرتیانداوە کە ڕێژەی کوژراوانی داعش بەرزبۆتەوە بۆ 26 .”

پەیامنێری ئەلعەرەبیەش ڕایگەیاندووه‌،” دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە زیندان هەڵاتن، لە حەسەکە قەدەغەی تەواو ڕاگەیەنرا.”

هەروەها هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هێزە کوردییەکان لە دەوروبەری زیندانی گەورەی حەسەکا، دوای ئەوەی داعش هێرشی کردە سەر ناوچەکە، بازنەیەكی ئەمنییان سەپاند.”

س: alhadath

Back to top button