نێچيرڤان بارزانى و پلاسخارت هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراليى عيراقيان تاوتوێ كرد.
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراليى عيراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى له عيراق و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌كان به تێگه‌يشتنێكى كۆكهرهوهى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك كه بتوانێت ته‌حه‌دييه‌كان تێپه‌ڕێنێت و خزمه‌ت به بهرژهوهندييه باڵاكانى وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى بكات، كێشه‌كانيش به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه گرنگه له كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێن.