لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال : سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق سەرکۆنە دەکات

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدرال ، بە توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق لە پارێزگای دیالا سەرکۆنە کرد .
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکە، پرسە و هاوخەمی خۆشی بۆ شەهیدبوونی 11 سەربازی عێراقی کە لە ئەنجامی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون، بە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ گەیاند و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چڕکردنەوە و برەودانی زیاتر بە هاریکاریی و هەماهەنگیی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش .

Back to top button