هەولێر ، ئەندامانی خێزانێک بە هۆی غازی زۆپاوە گەیەندرانە نەخۆشخانە

ئەندامانی خێزانێک لە گوندی ” بانەمان ” ی نزیک لە پیرمام کە پێکهاتوون لە ١١ کەس ، بە هۆی غاز و دوكەڵی زۆپاوە تووشی هەناسەتەنگی بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە .

تیمی فریاکەوتنی خێرا کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی هەینی لە لایەن ئاسایشی ناوچەوە ئاگادار دەکرێنەوە ، هەربۆیەش تیمی پزیشکی فریاکەوتنی خێرا خۆیان دەگەێننە گوندەکەو سەرجەمی ئەندامانی خێزانەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکەن .
هەر ١١ کەسەکە کە لە ٣ پیاو و ٢ ئافرەت و ٦ منداڵ پێکهاتبوون لە ڕێگەی سییەکانەوە تووشی هەناسە تەنگی ببوون ، لە گەڵ گەیشتن بە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوەو لە ئیستادا تەندرووستیان جێگیرە

Back to top button