سەرۆکی هەرێمی کوردستان : کارە تیرۆریستییەکەی عوزێم نیشانیدا ئیستاش داعش جێگەی مەترسییە

 

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند لە تویتێکدا ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی عوزێم دەکات

ئەمڕۆ هەینی ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تویتەر ، ویڕای ئیدانەکردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی عوزێم کە بوو بە هۆی شەهید بوونی ١١ سەبارزیی عێراقی دەنووسێت ، ئەم کردەوە تیرۆریستییە نیشانیدا هێشتا داعش مەترسییە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات .

لە بەشێکی تویتەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستانجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دەکاتەوە ، بۆ له‌ناوبردنی داعش
لە کۆتاییشدا پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکات

Back to top button