پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محیەدین فیتەر
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری ماندوونەناس محیەدین شەعبان قادر ناسراو بە (محیەدین فیتەر)ـمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو محیەدین فیتەر دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢