“حەیدەر شەشۆ : پەکەکە نایەوێت خەڵکی شنگال بگەڕینەوە زێدی خۆیان و ئەجێندانی وڵاتانی دیکە جێبەجێ دەکات”
فەرماندەی هێزی ئێزیدخان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، سەبارەت بە جموجۆڵەکانی تێکدەرانی ئەمرۆژانەی “پەکەکە” لە شنگال و دەورووبەری گوتی :ئامانجی پەکەکە لە هەر شوێنێکی کوردستان تێکدانی سەقامگیری و ئارامییە و نایەوێت خەڵکی شنگال بگەڕیتەوە سه‌ر زێدی خۆیان و گوتیشی: په‌كه‌كه ئەجێندای وڵاتانی دیکە جێبەجێ دەکات
حەیدەر شەشۆ لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت :پەکەکە دەرفەت دەداتە تورکیا، بۆ ئەوەی شنگال بۆردومان بکات و ئەوەی کە زەرەمەندی ئەو دۆخەشە، تەنها شنگالییەکان و ئێزدییەکانن.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ” پەکەکە” و حەشدی شەعبی حەیدەر شەشۆ ئاشکرای دەکات ،پلانی ئه‌و دوو لایه‌نه ئه‌وه‌یه، كه خه‌ڵكی شنگال نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، له‌لایه‌ك حه‌شدی شه‌عبی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه سنووری سووریا كۆنترۆڵ بكات، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه ستراتیژیه‌ی پێشتر بۆ دروستكردنی هیلالی شیعی بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی سووریا، لوبنان، عێراق و ئێران داڕێژراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێگه‌ی شنگال كه به رێگه‌ی سه‌بایا ناسراوه و حه‌شدی شه‌عبی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌بێت ئه‌و رێگه‌یه كه به سووریا ده‌گات، له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندا بێت
لە کۆتاییشدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند ، پەکەکە و حەشدی شەعبی کار بۆجێبەجێکردنی پلانەکانی ئێران و تورکیا دەکەن .