وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ، وێڕای ئیدانەکردنی کردەوەتیرۆریستییەکەی ناحییەی ( عوزێم ) لە پاریزگای دیالە ، دووپاتی دەکاتەوە،بەردەوامی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لە گەڵ سوپای عێراق لەپێکەوەیی و بەردەوامی هەمەهانگی وهاوکارییەکان لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات .
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە پرسەو هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی کردەوە تیرۆریسییەکەی ناحییەی ( عوزێم ) دەکات .
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق دەکەین، کە بەهۆیەوە
کۆمەڵێک لەجەنگاوەرانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لەناحییەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە، شەهیدبوون.
بەردەوامی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لەپێکەوەیی و بەردەوامی هەمەهانگی وهاوکارییەکان لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات.
دۆخی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی چالاکییە تیرۆریستیەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسیەکی هەستپێکراوەو، هەماهەنگی و ڕۆڵبینینی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەدیاریکراوی لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە، پێویستیەکی هەنووکەیە.
دووپاتی دەکەینەوە، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆريستییە، داوا دەکەین پێداچونەوەو رێوشوێنی جددی بگرێتەبەر بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان و کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لەپێناو ڕاوەدونان و تێکشکاندنی تەواوەتی شانە نوستوەکانی تیرۆریستان.
بەو بۆنە خەمناکەوە، هاوخەمی خۆمان دووپاتدەکەینەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەسوکاری شەهیدانی ئەم روداوەو تەواوی خانەوادەی شەهیدانی ماوەی رابردووی پەلامارە تیرۆریستیەکانی داعش دەکەین.
وەزارەتی پێشمەرگە
۲۲ کانونی دووەمی ٢٠٢٢