ئێن بی سی : ئێران و ئەمریکا ، گرینگیان بە پرۆژە پێشنیاری ڕێککەوتنی ئەتۆمی رووسیا نەداوە

 

کەناڵی ئەمریکی ” ئێن بی سی ” نیوز ئەمڕۆ شەممە لە زمان سەرچاوەیەکی ئەمنی دیپلۆماسیی ئاشکرای دەکات ، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا رووسیا ، پرۆژە پێشنیارێکی بۆ نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ئاراستەی ئێران و ئەمریکا کردووە ، بەڵام دیپلۆماتکاری هەردووکلا گرینگی ئەوتۆیان پێنەداوە .

ئەو هەواڵە لە لایەن دووبەرپرسی باڵای کۆنگرەی ئەمریکا و بەرپرسێکی پێشووتری ئەمریکا و چوار دیپلۆماتکاری بەشدار لە کۆبوونەوەکاندا پپشتڕاست کراوەتەوە .

لەو پرۆژە پێشنارەدا رووسیا داوای کردبوو لە بەرابەر هەڵگرتنی گەمارۆکاندا ، هەندێک یاسای ڕێگری دیکە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بێتە ئاراوە .

وەک “ئێن بی سی” ئاشکرای کردووە ، پێش ئەوەی ئێران لەو پێشنیارە ئاگادار بێت ، ئەمریکییەکان لەی ئاگادار کراونەتەوە

پێشنیاری رووسیا لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکی پییان وایە کاتێکی کەم لە بەردەم ماوە بۆ نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران

سەرچاوە ، ئێن بی سی

Back to top button