تەنها لە یەك هەفتەدا 62 ئەندامی باڵای ئەنەكەسێی گرتووە پەكەكە
خواكوڕك
ئەنەكەسێ ئاشكرای كرد كە لەماوەی یەك هەفتە هێزەكانی ئاسایشی سەر بە پەكەكە و پەیەدە، لە رۆژئاوای كوردستان،له شار و ناوچه جیاجیاكان، 62 ئه‌ندامی ئه‌نه‌كه‌سه و حزبه‌كانی نێو ئه‌نه‌كه‌سه‌یان گرتووه و به‌ره‌و شوێنی نادیار بردوویانن و تا ئێسته چاره‌نووسیان نادیارە”.
خالید عه‌لی نوێنەری ئەنەكەسێ لەهەرێمی كوردستان، ئاشكرای كرد چه‌كدارانی په‌یه‌ده ئاگریان له زۆرێك له نووسینگه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه و حزبه‌كانی نێو ئه‌نه‌كه‌سه له شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌رداوه. هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری ئه‌ندامی ئه‌نه‌كه‌سه و حزبه‌كانی له ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه، چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌ی باڵی سووریای په‌كه‌كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا ئه‌ندامانی ئه‌نه‌كه‌سه‌یان گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون و ته‌نیا له هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا 62 كه‌سی تریان گرتووه، جگه‌له‌و سه‌ركرده و كادر و ئه‌ندامانه‌ی ترمان كه پێشتر هێشتا لە زیندانەكانی پەكەكە و پەیەدە دایە،
ئەمە لەكاتێكدایە كە هێزەكانی پەكەكە لە ناحیەی سنوونێ لە خانەسۆڕێ هێرشیان كردە سەر پێشمەرگەی رۆژی رۆژئاوای كوردستان، پاش ئەم هێرشە هەموو بارەگا و ئەندامانی حزبی نێو ئەنەكەسێیان دەستگیر كرد”.