پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

 

لە ڕاگەیاندراوێکدابه‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ئاشکرای دەکات سبەینێ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2022 کاتژمێر (9:00)ی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی هەولێر

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە
ئاگاداری سه‌رجه‌م بەڕێوەبەری قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، کەوا سبەینێ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2022 کاتژمێر (9:00)ی بەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی (12)ی ساڵی ڕابردوو.
لە کۆتاییشدا په‌روه‌رده‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌، پێویستە لەگەڵ خۆیان لیستی مانگی 1 ی ئەمساڵ بهێنن.

Back to top button