ئەمریکا ٩٠ تەن چەک و کەرەسەی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە
سەر لە ئیوارەی رۆژی هەتنی ٢١ ژانۆڤییە ، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی ٩٠ تەن چەکی پێشکەوتوی سەربازی گەیاندۆیە ئۆکرانیا لە فڕۆکەخانەی ( کییڤ ) ، پێشتریش بە هەماهەنگی ئەمریکا بەریتانیا مووشەکی دژە تانکی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردبوو .
هەناردنی ئەو بارە چەکەی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لە کاتێکدا بوو کە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا لە ( ژنۆ )لە کۆبوونەوە دابوون و ئەمریکا داوای دانبەخۆداگرتنی رووسیای دەکرد .
هەموو ئەو چەکانەی هەناردەی ئۆکرانیا کراون بۆ هێڵی پێشەوەیی جبهەیی بەکار دێن .
هاوکاتیش نوێنەری ئەمریکا لە ئۆکرانیا ، چەند وێنەیەکی لە وچەکانە بڵاو کردەوە لە کاتی گەیشتنیان بۆ ئۆکرانیا
سەرچاوە ، dw