ره‌وشى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وشى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه و سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانى راگه‌یاند و، به‌پێى پێشبینییه‌كان “ئاسمان ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت “.
له چوار وێنه‌دا كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ره‌وشى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێى پارێزگاكانى “هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، كه‌ركوك”ه‌وه له په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (فه‌يسبووك) بڵاوكردۆته‌وه و تێدا هاتووه: ئاسمان ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه:” سبەى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر نمە باران بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر بارین لە ماوەى چەند کاتژمێرێک کەشێکى نا جێگیر لە ماوەیەکى کورت خاییەن ئەو ناوچانە دەگرێتەوە لە ئێوارەدا.”