خولێکی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی هات
سيهاد بارزانى: لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر
بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی پشتیوانیی یەک خولێکی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی پێشمەرگە ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه، 23-1-2022، کۆتایی هات کە تێیدا 250 پێشمەرگە بەشدارییان کردبوو.
له مه‌راسيمه‌كه، سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک قسه‌ى كردوو، گوتى، لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و وێڕای سپاسی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، گوتی: ”چه‌ندين خاڵی هاوبەشمان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە و سوپاسى بێ بايانيان ده‌كه‌ين كه له جه‌نگى دژى تيرۆريستان هاوكارى لۆجستى و سه‌ربازيان پێشكه‌ش به هێزەکانی پێشمەرگەى كوردستان كردووه و بۆ راگرتنى به‌ڵانس له رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست تاوه‌كو نه‌بێته مۆڵگه‌ى تيرۆريستان ”.
سیهاد بارزانی،گوتيشى:” فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى پشتيوانى به‌هه‌موو تواناكانى ئاماده‌يه بۆ جه‌نگى دژى داعش و هاوشێوه‌كانى له‌ژێر هه‌ر ناوێك و ئايدۆلۆژييه‌كى ئيسلامى سياسيى نوێ كه له داهاتوودا هه‌وڵى شێواندنى ئارامى و ئاسايشى ناوچه‌كه بده‌ن.
فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک زياتر گوتى:” لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر .”