لوبنان رێگە به یاریزانێكی عێراق نادات بچێتە وڵاتەكەی

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوای لە هاوتا ئاسیاییەکەی کرد کە دەستوەردان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لوبناندا بکات دوای ئەوەی ڕەتی کردەوە ڤیزا بدرێت بە یاریزان ئەیمەن حوسێن بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوتنی مۆندیال.

فیدراسیۆنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “فیدراسیۆنی لوبنان ئاگاداری كردینەوە کە ڤیزە بە ئەیمەن حوسێن نادات بۆ چوونە ناو لوبنان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە،ئەوەش دوای ئەوەی پشتڕاستی کردەوە کە پێشتر مۆری چوونە ناو ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینی هەبووە.

سەرچاوە : ئارتی

Back to top button