سه‌رۆكی حكوومه‌ت توندكردنی ڕێكاره‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان تاوتوێ ده‌كات

مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکومەت توندترکردن و باشترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ تاووتوێ دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیرانی پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، دوايين گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاووتوێ کرد .
سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، پێویستە لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

 

Back to top button