ڕوانگەی سوریا: ژمارەی كوژراوان گەیشتە ١٢٣ كەس
شەڕ و پێکدادان بۆ سێیەمین ڕۆژە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان داعش و هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) بەردەوامە و، شەڕەكە لە گرتوخانەكەی حەسەكەیە كە زیاتر لە 3000 ئەندامی گومانلێکراوی داعشی تێدا بەند كراوە و، ئێستا لە هەوڵی ڕاكردنن.”
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ يش ڕایگەیاند،” 123 کەس لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و، داعش لە حەسەکە کوژراون.”
هاوكات شەڕەکە هەزاران خێزانی مەدەنی لە گەڕەکەکانی دەورووبەری ناوچەکانی شەڕ و پێکدادانەکان ئاوارە کرد.”
س: alhadath