وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار: كوژمه‌يه‌ك پاره‌ بۆ پەرەپێدانی پێنج پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دەوروبەری هەولێر خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت:” بڕیاری داوه‌ لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی تۆڕی ئاو و سێكتەری ئاو لە سنووری پارێزگەی هەولێر.

لە فەرمانێكی وەزاریی خۆیدا، كه‌ ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 23-1-2022 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ده‌ريكردووه‌ و تێيدا:”   بڕیاری داوه‌ لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی تۆڕی ئاو و سێكتەری ئاو لە سنووری پارێزگەی هەولێر، كە گوژمەكە زیاتر لە 65 ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر خەرج كراوە.

وه‌ك له‌ فه‌رمانه‌كه‌ هاتووه‌ پرۆژەكان بریتین له‌:

– پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی گرتن روست لە قوشتەپە.

– كڕینی ئامێری ئۆتۆككلەیف بۆ تاقیگەی كۆنتڕۆڵی جۆری.

– تۆڕی ئاوی گەوڕەكی ڕزگاری لە باسرمە.

– دیزایینكردنی تاخم غەتاس و ڕاكێشانی كارەبای سەرەكی بۆ بیری ئاو لە گوندی شێوەدەر/دارەشەكران.

– پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی پیرداود لە شەمامك.

Back to top button