هێرشکرایە سەر سەکۆ مووشەکییەکانی ئێران

 

کاتژـمێر ٢ ی شەو ٢٤ /٢/٢٠٢٢ بۆ جارێکی دیکەش ، بە درۆن هێرشکرایە سەر پێکە مووشەکییەکانی ئێران لە ناوچەی کرماشان .
بە پێی ئەو هەواڵی ( ئاڤا تودەی ) بە درۆنی نەناسراو هێرشکراوەتە سەر ناوەندی مووشەکی سوپای پاسداران لە ( تەنگەی کنشت )ی کرماشان کە دەکەوێتە سەروی مەیدانی ناوچەی ” زەفەربین ” لە نێوان کێوەکانی “پڕئاو ” و تاقوەسان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ” ئاڤاتوودەی ” هەروەها بە دواداچوونی ” خواکوڕك لە کرماشان بۆ هۆی بۆردومانی درۆنە نەناسراوەکان تەقینەوەیەکی بەهێز لە پێگەی مووشەکی سوپای پاسداران هاتۆتە ئاراوەو تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵەش ئامبولانسەکان و ترۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای پاسداران خەریکی هاتووچۆی بەردەوامن لەو ناوچەوە بۆ کرماشان .

ئەوە بۆ دووەم جارە لە یەک مانگدا ناوەندە ئەتۆمییەکان و سەکۆ مووشەکییەکانی ئێران دەکرێنە ئامانجی مووشەکی و ئاسمانی .

Back to top button