ئەمریکا مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/01/qalb-1-87.jpg)
بەرپرسی باڵای شاندنی دانووستانکاری ئەمریکی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە ڤییەننا مەرجێکی نوێی وڵاتەکەی بۆ رۆیتەرز ئاشکرا دەکات .
رابێرت ماڵی بەرپرسی باڵای شاندی دانووستانکاری ئەمریکی بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە لێداونێکدا بۆ ” ڕۆیتەرز ” ئاشکرای دەکات تا ئەو کاتەی ئێران چوار هاووڵاتی ئەمریکی کە لە ئێران وەک بارمتە دەستبەسەرن ، ئازاد نەکات ، نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئەو وڵاتە بە مەحاڵ دەزانێت .
لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات ئەو مەرجەی ئەمریکا دەتوانێت ڕێکارێکی گونجاو بێت و هیواخوازە دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ دەرچوون لە قەیرانە ئابوورییەکان ئەو پێشنیارەی ئەمریکا ڕەتنەکەنەوە .
سەرچاوە ڕادیۆ فەردا