دوو مووشەکی حوسییەکان لە ئاسمانی ” ئەبوزەبی ” تەقێندرانەوە

 

ئاژانسی هەواڵی حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند ، دوو مووشەکی بالستیکی حوسییەکانیا ن لە ئاسمانی ئەبوزەبی تەقاندۆتەوە .
وەک ئاژانسی ئیماراتی ئاماژەی پێداوە حوسییەکانی یەمەنی سەر بە ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە چەند مووشەکی بالستیکی هێرشیان کردۆتە سەر ئەبوزەبی بەڵام قەڵغانی مووشەکی ئیمارات توانیویەتی هەردووک مووشەکەکە لە ئاسمانی ئەبوزەبی تێکبشکێنێت پێش ئەوەی ئامانەجەکانیان بپێکن .

لە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی فەرمیی ئیمارات وتەبێژی میلیشیاکانی حوسی بەبێ ئاماژەدان بە وردەکارییەکانی ئەو هێرشە ڕایگەیاند ، دەستیان کردووە بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیمارات و سعوودیە .
محەممە دعەبدولسەلام وتەبێژی حوسییەکان لە تویتێکدا دەنووسێت ، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا وردەکاری چۆنیەتی هێرشکردنەکان بڵاو دەکەنەوە .
سەرچاوە ، یۆرۆ نیوز

Back to top button