سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان دەکات

پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٢٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر ھنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد ، کە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری لوبنان و یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک راوێژکار پێکھاتبوو. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و لوبنان و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕکران. ھەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سوریا و ناوچەکە و دۆخی ھەرێمی کوردستان تەوەری تری ئەو دیدارەبوون.
Back to top button