سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 24 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد کە لە سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان و ياريده‌ده‌ر‌ى ئه‌منيدارى گشتيى كۆمكارى عه‌ره‌بى پێکهاتبوو .

شاندی لوبنانی جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لوبنان لەبوارە جیاجیاکان کردەوە ، بەتایبەتی برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری دەسەڵاتی دادوەریی و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونەکانی یەکتر .

سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی گرنگیی دەسەڵاتیی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیی لە گەڵ دەسەڵاتی دادوەریی لوبنان دەربڕی.

Back to top button