سه‌رۆكی هه‌رێم و شاندی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/bapala1-1-1.png)
خواكوڕك
ئەمڕۆ شەممە 11-3-2017 شاندێكی هاوبه‌شی شیعه‌كان گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌دان.
شانده‌كه پێكهاتووه له هه‌ریه‌كه له نوێنه‌رانی حیزبەکانی نێو هاوپەیمانی نیشتمانی و هەندێک لە حیزبەکانی دەرەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی و سوننەکان، هه‌وروه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و میدیایی له‌گه‌ڵ شانده‌كه هاتوون.
به‌پێی زانیاریه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌یی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره چه‌ند پرسێكی جددی و گرنك له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كان باس بكرێت.