رۆژنامه‌نووسێكى سلێمانی: بەرهەم ساڵح بۆ جاری دووەم سكاڵای لە دژمان تۆمار كرد
بەهرۆز جەعفەر، توێژەر و رۆژنامەنووس، لەسەر په‌يجى فه‌رميى خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسيوويه‌تى، سەرۆک کۆماری عێراق “بەرهەم ساڵەح” بۆ جاری دووەم سکاڵایەکی لەلای هەمان دادوەر و دادگای پێشوو ” دادگای لێکۆڵینەوەی ١ی سلێمانی” لەسەر بەندە تۆمارکردووە. ِِپارێزەرەکانم چوون بە تەنگ داواکەوەو شه‌ش ڕۆژه دادگا ئه‌وراقى دژى ئێمه كردۆته‌وه، وە فەرمانی دەستگیرکردنیشمان دراوە! .”
له نووسينه‌كه‌ى به‌هرۆز جه‌عفه‌ر ده‌شلێ: ”لە مێژووی عێراق و ناوچەکەدا ئەمە یەکەمین جارە سەرۆکێک دووجار سکاڵا دژی هاوڵاتییەکی ووڵاتەکەی بکات!. سکاڵاکەش ئەوەندەی ڕق و تێکچونی باری دەرونی بەسەریدا زاڵە ئەوەندە بریتی نییە لەوەی من تاوانێکی یاساییم ئەنجام دابێت، هەموو ئەوانەی یاساناسن ئەزانن لەم دەعوە جەزائیانەدا ئەبێت سکاڵاکار خۆی ئامادە بێت، ئەگەرنا داوا یاساییەکە بێ بنەماو “باطل”ە. “.
بەهرۆز جەعفەر، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ناكرێت، هه‌رجارێك ئێمه بمانه‌وێت ڕاى خۆمان ده‌رببڕین، سه‌رۆك كۆمار له‌ناو ئه‌م هه‌زاران گرفته‌ى له دونیا‌و له ناوچه‌كه‌و له عێراق هه‌یه بێت سكاڵا له‌سه‌ر ئێمه تۆمار بكات!. تۆماركردنى ئه‌م سكاڵایه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نییه كه نیو كاتژمێر ڕاى خۆمان (به بێ ته‌شهیرو بێ سوكایه‌تى ده‌ربڕیوه) به‌ڵكو ڕه‌نگه ناوبراو بڕیارى دابێت ئاستى كاره‌كانى له هێنانه‌دى سیسته‌مێكى ئاسایشى ناوچه‌یی و له به‌رقه‌رار كردنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى له عێراقه‌وه هێنابێته ئه‌و ئاسته‌ى ململانێ له‌گه‌ڵ ئێمه بكات (سه‌یره!). “.
ئەو رۆژنامه‌نووسه زياتر دەنووسێ: ” داواکارم لە سەرکردایەتی سیاسیی کورد و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ( تەواوی قیادەو پیادەکەی من ئەناسن) سنورێک بۆ ئەم پیاوە دابنێن، ئەمە ڕەفتارو ڕێبازی مام جەلال نییە کە لە سەر نیو کاژێر ڕای خۆ وتن دڵسۆزەکانی ئەم نیشتیمانە بخەیته بەردەم جەبر و زروفی دادگا!. “.
لەكۆتایی نووسينه‌كه‌ي ئەو توێژەر و رۆژنامەوانە باس له‌نه‌وه‌ش ده‌كات كه: ” لە هەر بەرەو پێشچونێکدا ڕای گشتی لە عێراق و جیهان و کوردستان ئاگەدارئەکەینەوە “.
شايانى باسه بەهرۆز جەعفەر، دکتۆرا لە ئابوریی سیاسیی نێودەوڵەتی هه‌يه و، سەرۆکی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی -MIRS و ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی و، ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانه.