كه‌ركووك: بۆمبێك ته‌قييه‌وه و، 4 سه‌ربازى عيراقى كوژران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/01/سوپاى-عێراق.jpg)
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەباشووری شارى كەركووك ژماره‌يه‌ك سەربازی عێراقی كوژران.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 24-1-2022، میدیا عێراقییه‌كان رايانگه‌ياند، بۆمبێکی چێندراوی پاشماوەی تيرۆرستانى داعش لەكاتى ئه‌نجامدانى ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان له باشووری كەركووكدا، به‌هێزیكی سوپاى عێراقى، تەقییەوە و له‌ئه‌نجامدا به‌پێ ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان چوار سه‌رباز كوژراون.