مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرەو ئیمارات بەڕێ كەوت و بڕیارە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە كۆ ببێتەوە.

لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت.

Back to top button