ئه‌مریكا هێزه‌كانی ده‌خاته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئامادهباشيیهوه
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئاستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌هێزه‌كانی له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان بۆ ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی به‌رزكردۆته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌شت هه‌زار و 500 سه‌رباز بۆ ئه‌وروپا ده‌گوازنه‌وه.
جۆن كێربی وته‌بێژی پنتاگۆن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك له گروپه سه‌ربازییه‌كانی ناو ئه‌مریكای خستۆته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه تا ئاماده‌بن و بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر پێویست بكات، كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ش هه‌شت هه‌زار و 500 سه‌ربازه.
گوتیشی، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له كیشوه‌ری ئه‌وروپا، ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاگاداركردنه‌وه و حاڵه‌تی ئهوروپهڕی ئاماده‌باشی، بۆئه‌وه‌یه لهههرحاڵهتێكدا بتوانن به خێرایی بچنه ئه‌وروپا، بۆئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر داوایه‌كی گونجاو له‌لایه‌ن ناتۆوه یان له حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌دا هه‌بێت.