کەشناسی هەرێم : ئەگەرى بارانبارین هەیە و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و لەکاتى بونى نیمچە هەور یان زیاتر لە ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە ماوەیەکى کەم.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 10 پله‌و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 1- ده‌بێت.

به‌پێی كه‌شناسی، لەکاتى بونى نیمچە هەور یان زیاتر لە ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە ماوەیەکى کەم، پلەکانى گەرما بە یەک تا دو پلە رو لە بەرزبونەوە دەکه‌، بە تایبەت نزمترین پلەکانى گەرما ئەمڕۆ بە بەراورد بە چەند ڕۆژى رابردو بەرزبونەوەى بە خۆوە بینیوە بەم شێوەى خوارەوە لە سەنتەرى پارێزگاکان:

هەولێر نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ   6  پلەى سیلیزى
سلێمانى نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 1-  پلەى سیلیزى
دهۆک نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ    3  پلەى سیلیزى
کرکووک نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ  2 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ  1- پلەى سیلیزى

Back to top button