رووسیا و توركیا رێكه‌وتنی نوێ له‌بواری ئابووری و سه‌ربازی ده‌كه‌ن

خواكوڕك

ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا رایده‌گیه‌نێت، به‌هۆی توانا زۆره‌كه‌ی ئه‌وان و توریكا ده‌توانن پەیوەندییەکی باشی دراوسێتی لە نێوانیان دروست بكه‌ن و قه‌ره‌بووی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ستیان چووه‌.

سه‌رۆكی رووسیا، لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ھەماھەنگی نێوان تورکیا و رووسیا، رایگه‌یاند، ئەو ھەڵومەرجەی نەرێنییەیەی ساڵی رابردوو لەبارەی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ تورکیا ھاتە ئاراوە، لە ٢٠١٧ ھەوڵی گەشەپێدانی ئەو بازرگانییە دەدەن.

پۆتین ده‌شڵێت، مامەڵەکردن بە دراوی ناوخۆیی لە بازرگانی ھاوبەرامبەر، سوودی بۆ گەشەپێدانی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات دەبێت و دەزانین کە سەرکۆماریش(ئەردۆغان) پشتیوانی لەمە دەکات، پێکھێنانی سیستمی میر بۆ دراوی رووسی لە تورکیا، رەنگە ببێتە یەکەم ھەنگاوی ئەمە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ کاری ھاوبەش لە بواری تەکنیکی سەربازیی، پەیوەندی نێوان ھێزەکانی ئەمنی و یەکە ھەواڵگرییەکانمان و کاری ھاوبەشی ھەردوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، خاوەن گرنگییەکی زۆرە. یەکەکانی ئەمنی رووسیا سەرقاڵی ئاڵۆگۆڕی زانیارییە لە نێوان ھەردوو وڵات لەبارەی ئەو کەسانەی پەیوەندییەکان بە تیرۆرەوە ھەیە.

Back to top button