ئەمریكا ئامادەیە بۆ گفتۆگۆكردن لەگەڵ ئێران

 

دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە واشنتن ڕایگەیاند کە ئامادەیە بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاران بۆ بوژاندنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕۆژئاوا گوتی دیمەنی دیالۆگی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوولا لە ڤییەنا لە ژێر باری ئێستادا زۆر ئەستەمە

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ دیالۆگی ڕاستەوخۆ ئاشکرا کرد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا کە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند واشنتۆن ئامادەیە ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی چاوی بە بەرسانی ئێران بکەوێت،ئەوەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند كە ئێران ئامادەیە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆ بكات ئەگەر پێویست بێت

Back to top button