دادگای فیدڕاڵی:دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق یاسایی و دەستوورییە.

کەمێک پێش ئێستا دادگای فیدراڵی تانەکانی له‌لايه‌ن هەردوو پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خه‌شانی لەسەر یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق پێشكه‌ش كرابوون رەتکردەوە و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بە یاسایی لە قەڵەمدا و رای گەیاند:” دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق یاسایی و دەستوورییە.”

له‌ دانيشتنى ئه‌مرۆى دادگا، دادوەر جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق گوتى: “دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیاریدا هەردوو تانەکەی باسم خەزعەل خەشان و مەحموود داود سەلمان کە لە دانیشتنی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقیان داوە، سەبارەت بەوەی گوایە دانیشتنەکە بەپێی دەستووری عێراق بەڕێوەنەچووە، رەتبکاتەوە، هەروەها بڕیاری پێشووی خۆی سەبارەت بە وەستاندنی کارەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوە.”

رۆژى 9ـی کانوونی دووەمی 2022، يه‌كه‌م دانيشتنى خوڵى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستى پێ كرد و، بەڵام له‌ نێو دانيشتنه‌كه‌ کۆمەڵێک كێشە لەنیو هۆڵی پەرلەمان روویاندا، دادگای فیدراڵیش لەسەر سکاڵای دوو پەرلەمانتار کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەڵپەسارد و ئه‌مرۆش به‌ ياسايى و ده‌ستوورى له‌قه‌له‌مى دا.

Back to top button