وەزارەتی ئەوقاف: پرسە دانان ده‌ستپێده‌كرێته‌وه‌

وەزارەتى ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چەند بڕیارێکى نوێى لەبارەى دانانى پرسەوە دەرکرد .

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رايگەیاند:” دەستدەکرێتەوە بە دانانی پرسە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بە چەند مەرجێک كه‌ له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌:

یەکەم: پرسە بۆ ماوەی تەنیا 1 رۆژ دەبێت، ئەویش لە دوای نوێژی نیوەڕۆوە دەبێت

دووەم: لەو مزگەوتانەی هۆڵی بۆنە ئایینییەکانیان هەیە رێوڕەسمی پرسە بەڕێوەدەچێت.

سێیەم: لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسە جگە لە خوێندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەک گوتاردان پێشکێش ناکرێت.

چوارەم: دەنگی بڵندگۆ لەنێو هۆڵی پرسە بەرز نەبێت کە ببێتە مایەی بێزاربوونی پرسەوانان.

پێنجەم: بۆ ئەو شوێنانەی قورئان خوێن قورئانی تێدا دەخوێنرێت تەنیا لەنێوان 50 بۆ 75 هەزار دەبێت بە کرێی ئامێری دەنگییەوە.

شەشەم: پێویستە لە پرسەدا رێنماییە تەندروستییەکان و بەستنی ماسک جێبەجێ بکرێت.

حەوتەم: لەو مزگەوتانەی هۆڵی پرسەی ئافرەتانی تێدایە هەمان قورئانخوێن کە بۆ پیاوان دانراوە دەنگی دەگوازرێتەوە بۆ پرسەی ئافرەتان.

هەشتەم: بەمەبەستی کەمکردنەوەی رووداوی نەخوازراو دەکرێت لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسە ئاراستەی پرسەوانان بکرێت.

نۆیەم: بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و قەزا و تێبینەرایەتییەکان بەرپرسن لەو خاڵانەی باسمانکرد.

Back to top button