موقته‌دا سه‌در: دەرگامان واڵایە بۆ ئەوانەی متمانەمان پێیان هەیە
رێبەری رەوتی سەدر ده‌لێ:”سوورین لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و ، دەرگامان بۆ هەمووان کراوەیە”.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڵاوکردوە و گوتی: جارێکی دیکە دەسەڵاتی دادوەری بێلایەنی خۆی سەلماند.
سەدر هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى” دەسەڵاتی دادوەری نەکەوتە ژێر فشاری سیاسی، سوپاس بۆ خودا و سوپاس بۆ دادگای فیدراڵی عێراق، بەمجۆرە هەڵوێستانە نیشتیمان بنیات دەنرێت”.
ده‌شلێت:” هێشتا سوورين لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینةی نیشتیمانی و دەرگامان واڵایە بۆ ئەوانەی متمانەمان پێیان هەیە.
سەدر لهكايى تويته‌كه‌ى هه‌روه‌ها نووسیویەتی: “هەمووان برای ئێمەن ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بن یاخود بایکۆت بکەن، مادام کار بۆ چاکسازی و عێراق دەکەن.