سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كونسولی گشتیی كۆریای باشوور كرد

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/1/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور له‌ هه‌ولێر كرد كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ى كۆتايى دێت.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوايى، سوپاسى كار و هه‌و‌ڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆرياى باشوور و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى تيمى زه‌يتوونى سه‌ربازيى كۆرى و ئاژانسى كۆيكا و گه‌ل و حكوومه‌تى كۆرياى باشوورى كرد كه‌ هاوكارييان پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كورستان كردووه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا، هاوكار و پشتيوانى بوون و هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ بره‌ودان بن.

Back to top button